ئاوەكەی بێستانسوریش ئامادەكراوە

رووباری سیروان بووە خێر و بەرەكەت بۆ باخچەکانى دەربەندیخان

964+

محەمەد فاتیح

دوای ئەوەی ماوەیەك بوو بەهۆی كەمئاوییەوە، نە دەتوانرا وەك پێویست باخچەکانى دەربەندیخان ئاوبدرێن، لە رووبارى سیروانەوە ئاو بۆ باخچەى مەولەوى دابینکرا، سەرچاوەى ئاوى بێستانسوريش لە سنورى عەربەت لە پاشماوەى خۆڵ و خاشاک پاککرایەوە.

لەماوەى چوار رۆژى رابردوودا، باخەوان و فەرمانبەرانى بەشى باخچەکانى سەرۆکایەتى شارەوانى دەربەندیخان، بۆرییەکى پۆلى ئەسیلینى يان لە رووبارى سیروانەوە راکێشاوه بۆ باخچەى مەولەوى، لە کەمپى خوارووى قەزاکە، بەمەبەستى دابینکردنى ئاوى پێویست بۆ ئاودانى سەوزایی باخچەکە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی بڵاویكردەوە، پاش داپۆشینەوەيى و کۆنکرێتکردنى شوێنى راکێشانى بۆرییەکە، بۆردێکى کۆنتڕۆڵکردنى کارەبا لە باخچەکەدا دانرا و بەم هەنگاوە رووبەرى سەوزایی باخچەکە لە مەترسى کەمئاوى رزگارکرا.

لە هەڵمەتێکى دیكەدا، سەرچاوەى ئاوى بێستانسور و ژینگەى ناوچەکە لە پاشماوەى خۆڵ و خاشاک پاککرایەوە، بە ئامانجی پاككردنەوە و خاوێنكردنەوەی ناوچەیەكی گەشتیاری و ئەو سەرچاوە ئاوەشی كە بڕیارە لە داهاتوودا، ئاوی خواردنەوە بۆ چەندین ناوچەی گەورە دابین بكات، وەك قەزای شارەزوور و زەڕایەن و عەربەت.

60 ژینگەپارێز و ژمارەیەکى زۆر لە شۆڤڵ و بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلى کەپس بەشداريان لە هەڵمەتەكەدا كردوو تەواوى سنورەکەیان لە پاشماوەى خۆڵ و خاشاکى کەڵەکەبوو پاککردەوە.

چەندین سەیرانگا لە سنووری سلێمانی پاكکرانەوە و ئامادە...

چەندین سەیرانگا لە سنووری سلێمانی پاكکرانەوە و ئامادەكران