"با دره‌خت و گوڵ بچێنێت و سه‌یرى فیلمیش بكات"
فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى زاخۆ رێنمایی په‌روه‌رده‌ى ژینگه‌یی بۆ منداڵان بڵاوده‌كاته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى زاخۆ، چه‌ندین رێنمایی و رێكارى بڵاوكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى منداڵان بتوانن له‌ناو دۆخى ژینگه‌دا په‌روه‌رده بكرێن و له داهاتووش ببنه ژینگه‌دۆست و ژینگه‌پارێزێكی كارامه، یه‌كێك له‌وانه‌ش ئه‌وه‌یه پێویسته منداڵان گه‌شتی مه‌یدانى و پیاسهكردنى ناو سروشت بكه‌ن.
ئه‌و رێكار و رێنماییانه‌ى فه‌رمانگه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، ده‌ڵێت باشترین رێگایه بۆ فێربوون و پهرورهدهكردنى منداڵان چونكه راسته‌وخۆ كاریگه‌ریان له‌سه‌ر منداڵان ده‌بێت بۆئه‌وه‌ى ئاشناى ژینگه بكرێن.
– پیاسەکردنى منداڵان له‌ناو سروشت، گەشتى مەیدانی، باخداری و چاودێریكردنى گیانه‌وه‌ر و ئاژه‌ڵى كێوى وا له منداڵ ده‌كات هه‌ست بكات تێكه‌ڵى ژینگه بووه.
– به‌شداریپێكردنى راسته‌وخۆیان له هه‌ڵمه‌ته‌كانى چاندنى دار و دره‌خت و سه‌ردانیان بۆ ناوه‌نده‌كانى ریسایكلین.
– منداڵان ئازاد بكرێن له‌كاتى بینینى فڕێدانى پاشماوه و خاشاكه‌كان یاخود پیسبوونى ئاو، چ هه‌ستێك و وه‌ڵامدانه‌وه‌یان له‌لا دروست ده‌بێت.
– رابهێندرێن خواردن و خۆراك بۆ باڵنده‌كان دابنێن و فێری وێنه‌كێشانى سروشتیش بكرێن.
– پێشكه‌شكردنى په‌رتووكى تایبه‌ت به ژینگه به‌تایبه‌تیش چیرۆك و ئه‌ده‌بی ژینگه‌یی.
– گێڕانه‌وه‌ى چیرۆك بۆ منداڵان به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ى تایبه‌تمه‌ندى بابه‌ته سروشتییه‌كانیان هه‌یه.
– وشه ژینگه‌ییه‌كان وه‌كو نووسین فێرى منداڵان بكرێت.
– منداڵان فێری كارى ده‌ستى و دروستكردنى هه‌ر ماده و كه‌لوپه‌لێك بكرێن كه تایبه‌تمه‌ندى ژینگه‌ییان هه‌یه.
– ئاشناى یارییه دیجیتاڵییه‌كان و فیلم بكرێن به‌تایبه‌تیش یارییه په‌روه‌رده‌ییه‌كان و كارتۆن و ئه‌نیمه‌یشن و فیلمى دیكۆمێنتارى له‌سه‌ر سروشت و ژینگه.
– هاندانیان بۆ به‌شداریكردن له زیادكردنى رێژه‌ى سه‌وزایی له‌ناو ماڵ، نه‌مامگه‌كان و چاندنى نه‌مام و گوڵى جیاواز.
فه‌رمانگه‌ى ژینگه زاخۆ له‌گه‌ڵ هه‌موو ئهوامنهى سه‌روه به پێویستى ده‌زانێت بابه‌ته ژینگه‌ییه‌كان به فراوانى له‌ناو پڕۆگرام و مه‌نهه‌جى خوێندن دابندرێن چونكه ده‌ڵێت “ئه‌مڕۆ له زۆربه‌ى وڵاتان بابه‌تى ینگهیی كراونه‌ته بنه‌مایه‌ك بۆ په‌روه‌رده‌كردنى منداڵان”.