کچەکەی نەرمین قادر وادەڵێت
“وەسیەتی کردووە لە حەوشەی ماڵەکەی خۆی بنێژرێت”
964+
دیلان محەمەد
تەرمی هونەرمەند نەرمین قادر بەرەو مزگەوت بەڕێکرا و کچەکەشی داوا دەکات لەسەر وەسیەتی خۆی لەناو ماڵەکەی لە ئەڵڵایی لە حەوشەکە بنێژرێت.
نەرمین قادر ئەم ئێوارەیە 5.ـی ئابی 2025 بە نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد، کەسوکارەکەی و بەشێک لە هاوڕێیانی بە دڵێکی پڕ لە خەمەوە هاتوون بۆ ماڵئاوایی یەکجاری و شێرکۆ عەبدوڵای نوسەر بۆ 964 دەڵێت، هونەرمەندێکی نمونە بوو، بەڵام بەدبەخت بوو، ژیان زۆر زوڵمی لێکرد.
نەرمین قادر لە ساڵی 1962 لە سلێمانی لەدایکبووە، نزیکەی 40 ساڵی تەمەنی بەخشیە هونەری کوردی و یەکەم دەرکەوتنی لە ساڵی 1975 لە شانۆییەک بوو، کە هەم رۆڵی دەگێرا و هەم گۆرانی دەوت، بە تاقە ژنە پاڵەوانەکەی بەرنامەی بەرنامە ناسرابوو، هاوسەرەکەی لە ساڵی 1994 گیانی لەدەستداوە، دایکی کچ و کوڕێکە.
پێداچوونەوەی: پەری ساڵح