بۆ مەلەکردن چوونەتە شوێنەکە

دوو کەس لە پۆندی پریس لە پارێزگای هەڵەبجە خنکان

964+

ئەمەل ناجی – هەڵەبجە

ئێوارەی ئەمڕۆ دوو کەس لە کاتی مەلەکردندا لەناو پۆندی گوندی پریس لە پارێزگای هەڵەبجە  خنکاون و هەتا ئێستاش نەتوانراوە تەرمەکانیان دەربهێنرێتەوە.

ئاکام قوتبەدین وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە بە 964ی وت، “دوو کەسەکە لە رەگەزی نێرن بە ناوەکانی محەمەد عومەر و رابەر حەمەڕەشید و لە کاتی مەلەکردن لەناو پۆندەکە خنکاون”.

بەقسەی ئاکام قوتبەدین، لە ئێستادا گەڕان بەدوای تەرمەکاندا بەردەوامە، بەڵام هێشتا نەتوانراوە تەرمەکانیان دەربهێنرێتەوە.

پۆندی پریس لە گوندی پریسی ناوچەی نەورۆڵی سەربە پارێزگای هەڵەبجە هەڵکەوتووە.

هەر ئەمڕۆ چوار کەس لە سنووری قەزای بەردەڕەش و لەناو رووباری خازردا خنکان کە دوویان برابوون و لە قەزای دوجێلی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدینیش دوو برا لە کاتی مەلەکردندا خنکان.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

بۆ خۆفێنککردنەوە و نانى بەیانى چوون کەچى یەک بەدواى یە...

بۆ خۆفێنککردنەوە و نانى بەیانى چوون کەچى یەک بەدواى یەک خنکان

لە سەیرانگاکانی هەڵەبجە تابلۆی هۆشیارکردنەوە داندران

لە سەیرانگاکانی هەڵەبجە تابلۆی هۆشیارکردنەوە داندران