گرافیک؛ 964+
زیاتر له 1000 بنكه ئامادە کراون
دەنگدانی ئەزموونی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانى عێراق بەڕێوەدەچێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق واده‌ى دەنگدانی ئەزموونی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانى عێراق دیاری كرد و ده‌شڵێت هه‌ڵبژاردنه‌كه له زیاتر له هه‌ازر بنكه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق له گروپی میدیاكاران له واتس‌اپ بڵاویكرده‌وه، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو 10.8.2025 دەنگدانی ئەزموونی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەدەچێت.
وتیشی، “ده‌نگدانه‌كه لە هه‌زار و 79 بنکە به‌ڕێوه‌ده‌چێت کە دابەشکراون بەسەر 20 نوسینگەی دەنگدانی گشتی “.
لە سنووری هەر پارێزگایەک نووسینگەیەکی تایبەت بە دەنگدانی تایبەت دەکرێتەوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە ئەمنییەکان لە هەر پارێزگایەک کە یەکەی سەربازی و ئاسایش و ناوخۆی لێ بێت و ده‌شڵێت،”رۆژی شەممەی داهاتووش لە رێگەی تیروپشکەوە ژمارە بە قەوارە و هاوپەیمانێتی و کاندیدە تاکە کەسییەکان دەدرێت بۆ کورسییە گشتییەکان و کورسی کۆتای پێکهاتەکان”.
كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق رایگه‌یاندبوو كه له‌مه‌ودوا كار به به‌كارهێنانى په‌نجه‌مۆر له هه‌ڵبژاردنه‌كان ناكه‌ن و ئه‌وه‌بوو رۆژى 16.7.2025
بەکارهێنانى پەنجەمۆرى دەنگدانى هەڵوەشاندەوە، هۆكاره‌كه‌شی بۆ پاراستنى تایبەتمەندى دەنگدەران لەکاتى دەنگداندا گه‌ڕانده‌وه.
هه‌روه‌ک كۆمیسیۆن ئه‌وه‌شی بڵاویكردبووه‌وه كه له هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مدا حه‌وت هه‌زار و 900 کاندید پێشکەشکراون بۆ بەشداریی کردن لە هەڵبژاردنه‌كه و کێبڕکێ لەسەر 329 کورسی پەرلەمانى دەکەن.