قایمقامی باتیفا دەلێت ئێوارە دەکرێتەوە

رێگای پێنج گوندی زاخۆ بە بیانووی نائارامی داخراوە

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

لە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممەوە لەسنووری پێنج گوندی نێوان هەرێم وڵاتی تورکیا لەلایەن پاسەوانی سنوورەوە رێگە بە هاتوچۆی هاوڵاتیان نەدراوە بۆ ئەو گوندانە بە بیانووی نائارامی ناوچەکە.

ئەو گوندانەش پێکهاتوون لە  گوندەکانی کەشان، منین، ئەڤلە، باندرو و بانکێ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ.

پێشتر لە سنووری ئەو گوندانە چەندین جار رووبەڕووبوونەوەی چەکداری لە نێوان چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان و سوپای تورکیا هەبووە، بەڵام لەدوای پرۆسەی ئاشتی دانیشتووانی ئەو گوندانە بەتەواوی رۆشتوونەتەوە گوندەکانیان.

حسێن حەسەن، گوندنشینێکی ئەو سنوورەیە بە 964ـی وت، ئەمرۆ بە مەبەستی گەشتکردن ویستم بچمە ئەو گوندانە، لەبازگەی پاسەوانانی سنوور گەڕاندمیانەوە و رێگەیان پێنەداین بڕۆین.

لای خویەوە فەرهاد مەحمود، ققایمقامی قەزای باتیفا بە 964ـی وت، کاتژمێر 5:00ـی ئێوارە هاوڵاتیان دەتوانن سەرەدانی ئەو گوندانە بکەن، ئاگاداری جمۆجوڵێکین بەڵام پێمان وابێ هەندێک نۆژەنکردنەوەیە کە لە رێگەی ئەو گوندانە دەکرێت و هێچی مەترسیدار لە ئارادا نییە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

هەفتەی پاش بانگەوازی ئاشتی بۆردومان لەسەدا 145 زیادی کر...

هەفتەی پاش بانگەوازی ئاشتی بۆردومان لەسەدا 145 زیادی کرد