هه‌ولێر و ده‌وروبه‌رى
له مینبه‌رى مزگه‌وته‌كانه‌وه هاوڵاتیان له مه‌ترسییه‌كانى ماده‌ى هۆشبه‌ر هۆشیار ده‌كرێنه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بەرێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ده‌ڵێت، مینبەری مزگەوتەکان بوونەتە هاوکاری سەرەکی بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن تیایاندا هاوڵاتیان له مه‌ترسییه‌كانى ماده‌ى هۆشبه‌ر هۆشیار بكه‌نه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه هه‌ڵمه‌تێكى هۆشیاركردنه‌وه‌یان له مزگه‌وته‌كان له مانگى ئادارى ئه‌مساڵ ده‌ستپێكردووه و تاوه‌كو ئێستاش توانیویانه له ژماره‌یه‌كی زۆرى مزگه‌وته‌كانى هه‌ولێر و ده‌وروبه‌رى ئه‌م كاره بكه‌ن.
ئاماژه به‌وه‌كراوه، سوود لە کۆبوونەوەی هاوڵاتیان لە مزگەوتەکان وه‌رگیراوه به‌تایبه‌تیش لە وتاری هەینی و لەشەوانی قەدر و دوای نوێژانی عەسران كه بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی، ئه‌م كاره‌یان ئه‌نمجام داوه.
بەرێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ده‌ڵێت، تیمی هۆشیاریان لە مانگی رەمەزانەوە تاوه‌کو ئێستا ژمارەیەکی بەرچاو وتار و کۆڕ و سیمیناریان بۆ ئامادەبووانى مزگه‌وته‌كان سازداوە و تیایدا تیشک خراوەتە سەر مەترسیەکانی ماددەی هۆشبەر بۆ سەر تاک و خێزان و کۆمەڵگا، هەروەها هۆشیارکردنەوەیان لە لایەنە یاساییەکانی ئەم بابەتە کە زۆرینەی خەڵک پێی ئاشنا نین و هەڵمەتەکەش بەردەوامی هەیە.