ململانێکان لەسەر گەرووی هورمز بەردەوامە

داخرانی گەرووی هورمز و سووتانی تانکەرێک؛ دوێنێ شەو چی روویدا؟

ململانێکان لەسەر کرانەوە و داخرانی گەرووی هورمز بەردەوامە و هەر یەک لە ئێران و ئەمریکا قسەی جیاواز دەکەن لەسەری و هەردووکیشیان خۆیان بە خاوەنی گەرووەکە دەزانن

دوێنێ شەو ئەم هەواڵە گرنگانە لە جیهان روویانداوە:

📌سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران: گەرووی هورمز ناکرێتەوە تا ئەمریکا کۆتایی بە شەڕ و گەمارۆکان نەهێنێت و سەروەت و سامانی بەستوومان ئازاد نەکات
📌ترەمپ: متمانەم بە ئێران نییە و ئێمە کۆنترۆڵی تەواوەتی گەرووی هورمزمان هەیە
📌ترەمپ: ئەو فڕۆکەی بڕیار بوو لە تورکیاوە گەشتی پێ بکەم، مەترسی زۆری لەسەر بوو
📌سێنتکۆم: کەشتییەکمان لەکارخست کە دەیویست گەمارۆی دەریایی ئەمریکا دژی ئێران پێشێل بکات
📌فەرماندەیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا لە مەیجەر جەنەڕاڵ کیڤن لامبێرتەوە گۆڕدرا بۆ ئەدمیراڵ لیام ئێم هولین
📌لە کەناراوەکانی ئێران نەوت تێکەڵی رووبار بووە و هۆکارەکەشی نەزانراوە

لە ناوخۆیش چەند هەواڵێک هەبوون و باشە کە بیانزانی:

📌عێراق بڕیارەکەی حکومەتی کۆلۆمبیای بۆ داننان بە سەروەریی ئیسرائیل بەسەر بەرزاییەکانی جۆلاندا ئیدانە کرد و وتی،
کەس ناتوانێت ئەو راستییە بگۆڕێت کە جۆلان بەشێکی جیانەکراوەیە لە خاکی سوریا
📌عەلی زەیدی هۆشداری بە گروپە چەکدارەکان دا و وتی، بە زووترین کات چەکەکانتان رادەست بکەن
📌تانکەرێکی سووتەمەنی کە بەنزینی هەڵگرتبوو لەسەر شەقامی 120 مەتری هەولێر وەرگەڕا و ئاگری گرتوو و شۆفێرەکەشی گیانی لەدەستدا
📌لە نزیک گوندی بانیخێڵانی سەر بە قەزای دەربەندیخان ماتۆڕسوارێکی تەمەن 17 ساڵ کەوتەژێر بارهەڵگرێکەوە و گیانی لەدەستدا
📌لە کارگەیەکی شیرینی لە قەزای ئاکرێ دوو کرێکار لەکاتی گواستنەوەی کەرەستەی کارگە، ئاسانسۆرەکەیان بەربووەوە و بریندار بوون
📌هاتوچۆی هەولێر پێشبڕکێی نێوان ئۆتۆمبێلە براندەکانی قەدەغەکرد