نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە
بەرەو 90 دۆلار دەڕوا
نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە
شۆڕش قادری
چەند رۆژێکە نرخی نەوت رووی لە بەرزبوونەوە کردووە و ئەمڕۆش چەند دۆلارێکی دیکەی چووەسەر و نرخی هەر بەرمیلێک بەرەو 90 دۆلار هەنگاو دەنێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 12.8.2026 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 89 دۆلار و 68 سەنت دیاری کراوە و نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ بەڕێژەی 0.87٪ بەرزبووەتەوە.
هەروەها یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساس بە 83 دۆلار و 94 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و ئەویش نرخەکەی بەڕێژەی 0.89٪ بەرزبووەتەوە.
ئەم بەرزبوونەوەیەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت کە گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران تاڕادەیەک هێوربوونەتەوە و هەموو پێشبینییەکان بۆ ئەوەن بەمزووانە لەسەر گەرووی هورمز رێککەوتن بکرێت.
ئێران سوورە لەسەر مەرجەکانی بۆ رێککەوتن بەڵام ئەمریکا هێشتا وەڵامی یەکلاکەرەوەی نییە و دۆخەکەش لە گەرووی هورمز وەک خۆیەتی.