لە شوێنی یارییەكان بووە

لەناو پارکی سامی چەند سەگێک پەلاماری منداڵێک دەدەن

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

لە هەولێر و لە ناو پاركی سامی عەبدولڕەحمان، كۆمەڵە سەگێك پەلاماری منداڵێكیان داوە و هەموو لەشیان بریندار كردووە، خاڵی منداڵەكەش دەڵێت، لە شوێنی یاریكردنی منداڵان سەگەكان پەلاماریان داوە.

پەیامنێری 964 ئەمڕۆ سێشەممە 29.7.205 لە یەكێك لە نەخۆشخانە تایبەتەكان سەردانی منداڵەكەی كرد و خاڵی منداڵەكە، كە ناوی لوقمان شێخانییە، ئەوەی پشتڕاستكردەوە، منداڵەكەیان لە شوێنی یاریكردنی منداڵان لە ناو پاركی سامی لەلایەن چەند سەگێكەوە پەلامار درا و بە قورسی برینداریان كردووە.

وتیشی، هەموو لەشی بریندار كراوە و لە نەخۆشخانەش هەموو چارەسەرێكی بۆ كراوە و چاوەڕیی بڕیاری پزیشك دەكەن.

ئاشكراشی كرد، ئەوان وەك خێزانی منداڵەكە لە بۆنەیەكی بووكگواستنەوە بوون لە ناو پاركەكە و كچەكەش چووە بۆ شوێنی یارییەكان و تووشی ئەو رووداوە بووە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا