بەریتانیاش خەریكە

فەرەنسا داوا دەکات هەموو وڵاتان دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا بنێن

ئەرسەلان عەبدوڵا

ژان نویل بارۆت وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، داوای لە هەموو وڵاتان کرد دان بە دەوڵەتی فەلەستیندا بنێن.

بارۆت لە وتارێکیدا لە میانی کۆبوونەوەی باڵای وەزاری سەبارەت بە فەڵەستین لە نیویۆرک، وتی: داوا لە هەموو وڵاتان دەکەین دان بە دەوڵەتی فەلەستیندا بنێن. وتیشی، “دانپێدانانی ئێمە بە دەوڵەتی فەڵەستین بانگەوازێکە بۆ وڵاتانی جیهان کە بەشداری دەستپێشخەرییەکەمان بکەن”، داواشی كرد شەڕ كۆتایی پێبێت و گەمارۆی سەر غەززە هەڵبگیرێت”.

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت: لە مانگی ئەیلولی داهاتوودا دان دەوڵەتی فەلەستیندا دەنێین بەبێ گوێدانە رەخنەگرانمان و بەردەوامیش دەبین.

هاوكات هەر لەم چوارچێوەیەدا رۆژنامەی دەیلی تێلیگرافی بەریتانی ئاشكرای كردووە، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا كیێر ستارمەر ئەم هەفتەیە پلانی وڵاتەكەی بۆ داننان بە دەوڵەتی فەڵەستینی رادەگەیەنێت.