کۆمسیۆن لە کاتى تیروپشکى حیزب و هاوپەیمانێتى و کاندیدەکاندا...وێنە: ئەرشیف
9.8.2025
تیروپشک بۆ ژمارەی حزب و هاوپەیمانی و كەسە سەربەخۆكان دەكرێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، رۆژی 9.8.2025ی دیاریكرد بۆ راكێشانی تیروپشكی ژمارەی حزب و هاوپەیمانی و كەسایەتییەكان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، كە 11.11.2205 دەكرێت.
كۆمیسیۆنەكە ئەمڕۆ دووشەممە لە راگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوەدا، دەستەی کۆمسیاران تاوتوێی یاداشتی دیوانی سەرۆکی ئیدارەی هەڵبژاردنەکانیان کرد، دوای تاوتوێکردنی ئەندامان، دەستەی کۆمسیاران بڕیاری دا:
یەکەم: بۆ پەسەندکردنی میکانیزمی ئەنجامدانی تیروپشک بۆ ژمارەی هاوپەیمانی و لایەنە سیاسییەکان و تاکە کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بۆ ساڵی 2025، کە لەلایەن ئەو لیژنەیەی کە بە فەرمانی کارگێڕی ژمارە (3765) لە رێكەوتی 9.7.2025 پێکهێنراوە، بە پێی یاداشتەکەیان ژمارە 22ی 2025 و هاوپێچ لەگەڵ کۆنووسی لیژنەکە و یاداشتی دیوانی سەرۆکی ئیدارەی هەڵبژاردنەکان.
دووەم: وادەی تیروپشکەکە رۆژی شەممە 9.8.20225 دەبێت.
سێیەم: راسپاردنی ئیدارەی هەڵبژاردن بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست.