فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی بۆ 964

خۆڵ و خاشاكەكەی تانجەڕۆ زیانێكی زۆری هەیە و پلانمان هەیە بۆ داخستنی

964+

محەمەد فاتیح

ئەو خۆڵ و خاشاكەی شاری سلێمانی، كه لە تانجەڕۆ كۆدەكرێتەوە و هەندێك جاریش دەسوتێندرێت، زەرەر و زیانێكی زۆری هەیە و پلان هەیە بگوازرێتەوە دەرەوەی شار.

فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی و شارەوانی سلێمانی، لە كۆبوونەوەی بەردەوام دان لەگەڵ نەتەوەیەكگرتوەكان و چەند لایەنێكی دیكەی پەیوەندیدار، بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكە بە شێوازێكی مۆدێرن، كە بتوانن سود لەو زبڵ وخاشاكە ببينن و بكرێتە وزە.

مستەفا جومعە، وتەبێژی فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی، بەمجۆرە باسی بابەتەكەی بۆ 964 كرد:

-خۆڵ و خاشاكی شاری سلێمانی لە تانجەڕۆ كۆدەكرێتەوە، هەندێك جاریش دەسوتێندرێت، ئەمەش دەراویشتەیەكی زۆر خراپی هەیە بۆ سەر ژینگە و تەندروستی مرۆڤ، بە تایبەت گازی میسان، كە یەكییەكە لە گازە گەرمكەرەوەكانی كەش و هەوا، جگە لە گازە پیسكەرەكان و ژەهراوێكانی تر.

-پلانێك هەیە لەلایەن شارەوانی سلێمانییەوە، كە ببرێتە دەرەوەی شار و شوێنەكەیشیان بۆ دیاری كردووە و تەنها لەسەر سەرفكردنی بودجە وەستاوە.

-دوای ئەوەی لەگەڵ وەزیری ژینگەی عێراق، چەندین كۆبوونەوەمان كرد، روپێوییەكی تەواوی تانجەڕۆمان كرد و كۆبوونەوەكە چەندین لایەنی نێودەوڵەتیی و جیهانی، وەك نەتەوەیەكگرتووەكان بەشاداریان تێیدا كرد، بۆ دیراسەكردنی ئەوەی چۆن ئەم خۆڵ و خاشاكەی ئێستا ببرێتە دەرەوەی شاری سلێمانی و بە دیزاینێكی نوێ بێت، وەك ئەوەی وزەی لێ‌ بەرهەم بهێنرێت و بەم شێوازە كۆنە نەبێت.

-پڕۆژەكەش جارێ‌ تەنها پلانە و دیراسە دەكرێت، بۆ ئەم مەبەستەش كۆبوونەوەی بەردەوامان هەیە كە شوێنی زبڵ و خاشاكی تانجەڕۆ ببرێتە دەرەوە و هەر دابخرێت.

وەزیرى ژینگەی عێراق هۆشداری دەدات لە پیسبوونی ئاوی تان...

وەزیرى ژینگەی عێراق هۆشداری دەدات لە پیسبوونی ئاوی تانەجەرۆ