سەردانی ماڵەکانیان دەکەن و کارەکانیان بۆ دەکەن

پاسپۆرتی سلێمانی خۆیان بەدەم هاوڵاتییانی پیر و پەککەوتەوە دەچن

964+

ژێوار خدر

لە پاسپۆرتی سلێمانی تیمێک کە بە “تیم مۆبایل” ناونراوە،  بۆ خزمەتکردن و پێدانی پاسپۆرت بەو هاوڵاتییانەی کە ناتوانن بە هۆکاری نەخۆشی یان تەمەنەوە سەردانی بەڕێوبەرایەتییەکە بکەن، پێکهێنراوە.

بەڕێوەبەرایەتيی پاسپۆرتی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ يەکشەممە 27.7.2025 ستافی تیم موبایل لە سلێمانی چوون بەدەم داواکاری دەرهێنانی پاسپۆرتی هاوڵاتییەکەوە لە ماڵەوە، کە بەهۆی نەخۆشی و باری تەندروستی توانای سەردانیکردنی ناو بینای پاسپۆرتی سلێمانی نەبوو.

دەشڵێت، بەرێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەنجامدانی کار ئاسانی و خزمەتکردنی هاوڵاتییان.

خزمەتگوزارییەکەش بەخۆڕاییە و خزمەتی هاوڵاتییانی نەخۆش و پەککەوتەی پارێزگاکە دەکات.

پاسپۆرتی سلێمانی بۆ کوردانی تاراوگە: کە گەڕانەوە 30 رۆژ ...

پاسپۆرتی سلێمانی بۆ کوردانی تاراوگە: کە گەڕانەوە 30 رۆژ مۆڵەت وەربگرن