"خەڵک زیاتر پێداویستییە سەرەکییەکان دەکڕن"

موچە بازاڕی جوڵاند بەڵام متمانەی بەردەوامی نییە

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

هەرکە موچە هات، یەکسەر بازاڕ جوڵا بەڵام لەهەمان کاتدا متمانەی بەردەوامی نییە.

ئەمڕۆ کۆتا رۆژی دابەشکردنی موچەیە و پەیامنێری 964 چووەتەناو بازاڕی سلێمانی و چەند کاسبکارێکی دواند، “هەر لەگەڵ وتیان مەعاشەکە هاو، یەکسەر بازاڕ جوڵا، جاران مشتەرییەکان تەنیا داوای شلەو برنجێکی سادەیان دەکرد، ئێستا هەر لە دوورەوە دەڵێن، حاجی گیان مریشکێکمان بۆ دانێ”، وەستا عوسمان خاوەنی یەکێک لە چێشتخانەکان وادەڵێت.

زانکۆ محەمەدـیش دوکانی چەرەزاتی هەیە و ئەو پێیوایە، موچە تاڕادەیەک کاریگەری لەسەر بوژاندنەوەی بازاڕ هەبووە، بەڵام لەئێستادا خەڵک تەنیا گرنگی بە کڕینی پێداویستییە سەرەکییەکان دەدەن و ناوێرن وەک پێشتر هەموو پارەکانیان خەرج بکەن.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

موچە دابەشکرا و فەرمانگەی دادنوسی کەلار بایکۆتیان شکا...

موچە دابەشکرا و فەرمانگەی دادنوسی کەلار بایکۆتیان شکاند