باڵەخانەی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق _ وێنە: ماڵپەڕی دادگای فیدراڵی
رۆژی دووشەممە
دادگای فیدراڵی لەسەر موچە و کارەبای 24 کاتژمێری کۆدەبێتەوە
964+
ژووری هەواڵ
ئەم هەفتەیە دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، لەسەر سێ سکاڵای تایبەت بە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، کە تایبەتن بە پرسی موچە و کارەبای 24 کاتژمێری.
بەگوێرەى خشتەی دادبینیی دادگاکە، رۆژی دووشەممە 28ـی ئەم مانگە دادگای باڵای فیدراڵی لەسەر پێنج سکاڵا کۆدەبێتەوە، کە سێ لەو سکاڵایانە تایبەتن بە هەرێمی کوردستان و لەسەر پرسەکانی موچە و دەرکردنی فەرمانسالاری تایبەت بە موچە و کارەبای پرۆژەی رووناکی.
لە یەکێک لە سکاڵاکاندا داوا کراوە، موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە ناکۆکییە سیاسیەکان و خەرجی کرداری دوور بخرێتەوە.
لە سکاڵای دووەمدا داوای گرەنتیکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت، بەشێوەیەکی مانگانە لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا دوور لە ناکۆکییەکانی نێوان بەغداد و هەولێر، هەروەها داوای دەرکردنی فەرمانێکی سالاری دەکەن بۆ خەرجکردنی مووچە بەبێ دواکەوتن.
سکاڵای سێیەم دژی نرخی کارەبای پرۆژەی رووناکی و دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری تۆمار کراوە.