لە هەولێر

سێ پوولی دۆمینە لە گەدەی مێردمنداڵێکی بەندکراو دەرهێنرا

ئەحمەد مستەفا

تیمێکی پزیشکی لە نەخۆشخانەی رزگاریی هەولێر توانیویەتی بە سەرکەوتوویی 3 پوولی دۆمینە لە گەدەی مێردمنداڵێکی 16 ساڵە دەربهێنێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی نەخۆشخانەکە لە پێگەی خۆی بڵاویکردووەتەوە، ئەم نەوجەوانەی کە بەندکراوە، لە کاتی یاریکردندا بە ئەنقەست پوولەکانی دۆمینەی قووت داوە و دواتر خۆی هێزە ئەمنییەکانی لە رووداوەکە ئاگادار کردووەتەوە.

دکتۆر بڵند سیروان، پزیشکی پسپۆڕ، لەبارەی تەندروستیی نەوجەوانەکەوە روونی کردووەتەوە کە بە پێی خۆی و بەبێ هەستکردن بە هیچ ئازارێک گەیشتووەتە نەخۆشخانە.

بە وتەی ئەو پزیشکە، تیمی پزیشکی بە بەکارهێنانی تەکنیکی هەناوبینی توانیویەتی بە سەرکەوتوویی و بەبێ پێویستی بە نەشتەرگەریی کراوە، ئەو 3 پوولە لە گەدەی نەوجەوانەکە دەربهێنێت.

ئەمە تیمە پزیشکییەکەن؛

+964صورة من منصة (شبكة):