دوێنی ناڕازیی بوون

خاوەن کەپرەکانی پێنجوێن پابەندبوون بە بڕیاری لابردنی کەپرەکانیان

964+

کامیار کەمال – پێنجوێن

لە کۆتایدا خاوەن کەپرەکانی پێنجوێن چوونە ناو عەلوە نوێیەکە و دەستیان بەکارکردن کرد، وە دەلێن، پابەندبوون بە بڕیاری قایمقامیەتی قەزاکەوە.

هێمن ئیبراهیم قایمقامی قەزای پێنجوێن بە 964ی وت، هەوڵێکی زۆرماندا لەگەڵ خاوەن کەپرەکان بە هێمنی و بەبێ ئاڵۆزی بچنە ناو عەلوە نوێیەکە و کەپرەکانیان لاببەن و شەوی رابردوو بڕیاریاندا پابەندبن بە بڕیارەکەوە.

لە ئێستادا %90ی خاوەن کەپرەکان لە ناو عەلوە نوێکەی پێنجوێن دەستیان بە کارکردن کردووە و بەشێکیشیان قاعەیان کڕیوە، چەند دانەیەکی کەم کە حساباتیان لەگەڵ کڕیارە عەرەبەکان هەیە، داوایان کردووە ئەمڕۆ بمێننەوە.

قایمقام وتی، بەپێی رێکەوتنی نێوان عەلوە نوێیەکە و خاوەن کەپرەکان، چیدیکە عەلوە کاتییەکان نامێنن لەسەر رێگەکان.

لە سەرەتای مانگی حەوتی ئەمساڵ ناڕەزایی خاوەن کەپرەکان دروست بوو بەرامبەر عەلوە نوێیەکە و داوایان کرد، ئەمساڵ کاری خۆیان بکەن و دوێنێش رێگای گەرمک – پێنجوێنیان بۆ ماوەیەکی کاتی داخست.

هاوکات دوێنێ دەنگۆ هەبوو لەسەر ئەوەی کە ئەگەر خاوەن کەپرەکان پابەند نەبن ئەوا دەیانروخێنن، بەڵام ئەمڕۆ خاوەن کەپرەکان چونەتە عەلوە نوێیەکە و جوتیارانیش بەرهەمەکانیان لەوێ ساغ کردەوە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

خاوەن کەپرەکانى پێنجوێن ناڕازین و دژى عەلوەى نوێ گردبو...

خاوەن کەپرەکانى پێنجوێن ناڕازین و دژى عەلوەى نوێ گردبوونەوە