گرێبەستی لەگەڵ یانەکە کرد

زاخۆ پێشوازییەکی پاڵەوانانەی لە شێرکۆ کەریم کرد

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

دوای دوو ساڵ هەوڵ و گفتۆگو، دواجار شێرکۆ کەریم و یانەی زاخۆ گەیشتنە رێکەوتن و بۆ ماوەی ساڵێک شێرکۆ کەریم لەناو پێکهاتەی یانەی زاخۆ دەبێت، ئەمڕۆ ئێوارەش یاریزانەکە گەیشتە زاخۆ و پێشوازییەکی گەورەی لێکرا.

شێرکۆ کەریم كاپتنی یانەی هەولێر بوو، چەند وەرزێك لەوێدا یاریی كرد، بەڵام بۆ وەرزی نوێ بڕیاری دا رووبكاتە یانەی زاخۆ و راستەوخۆش درێسی ژمارە 10ی پێبەخشرا.

عەمار فەرهاد، سەرۆکی یانەی زاخۆ بە 964 وت، بەر لە دەستپێکردنی وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق بڕیارمان دا پێکهاتەیەکی نموونەیی دروست بکەین، بۆ ئەم مەبەستەش گرێبەستی ئەستێرەکانمان نوێ کردەوە و ژمارەیەک گرێبەستی دیكەش لەگەڵ چەند ئەستێرە و یاریزانانی نوێ واژۆ دەكەین.

عەمار وتیشی، “وەرزی رابردووش تیمەکەمان زۆر باش بوو، بەڵام هەندێک کەموکوڕی هەبوو، بۆ ئەم وەرزە بڕیارمانداوە چاکی بکەین و شتێک بکەین لە ئاست هیوای هاندەرە نموونەییەكانی یانەی زاخۆ بێت، هەربۆیەش گرێبەستمان لەگەڵ ئەستێرەی بەتوانا شێرکۆ کەریم واژۆ کرد”.

یانەی زاخۆ لەوەرزی رابردووی خولی ئەستێرەکانی عیراق پلەی سێیەمی لە دوای شوڕتە و زەوڕا بەدەستهێنا و لە جامی عیراقیش توانی پلەی دووەم بەدەست بهێنێت، بڕیاریش وایە بەشداریی وەرزی نوێی خولی یانە پاڵەوانەكانی كەنداو بكات، ئەو پاڵەوانیەتییەی یانەی دهۆك وەرزی رابردوو نازناوەكەی بەدەستهێنا.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

شێرکۆ کەریم بووە زاخۆیی و تۆماس مولەریش دەچێتە خولی ئە...

شێرکۆ کەریم بووە زاخۆیی و تۆماس مولەریش دەچێتە خولی ئەمریکا