ئامارى ده‌زگاى لوتكه
له‌م هه‌فته‌یه 328 پیاو و ژن و منداڵ بە سەلامەتی گەیشتوونەتە دوورگەکانی یۆنان
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ده‌زگاى لوتكه كه گرنگی به دۆخى كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ران ده‌دات ئامارێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا 328 كۆچبه‌ر به‌سه‌لامه‌تى له توركیاوه گه‌یشتوونه‌ته دورگەکانی یۆنان.
بەپێی ئامارەكه، لەم هەفتەیەدا 37 بەلەم کە 927 کەسیان هەڵگرتبوو هەوڵیانداوە بگەنە دوورگەکانی یۆنان، 11 بەلەم گەشتەکەیان ئەنجامداوە و 328 کەسیش بە فەرمی لە دوورگەکانی یۆنان تۆمارکراون.
هەر لەم هەفتەیەدا هه‌شت حاڵەتی پاڵنانی پاشەکشە لە دەریای ئیجە تۆمارکردووە، کە 222 ژن و پیاو و منداڵیان تێدایە کە هەوڵیانداوە بگەنە دوورگەکانی یۆنان، لە دوو لەو حاڵەتانەدا دەسەڵاتدارانی یۆنان کەرەستەی رزگارکردنی ژیانیان و کەشتییە رزگارکەرەکانیان بەکارهێناوە وەک ئامرازێکی دیپۆرتکردنەوە بۆ ئاوەکانی تورکیا .
دەزگای لوتکە ده‌ڵێت، لە کۆی ئەو 19 بەلەمەی کە توانیویانە بپەڕنەوە بۆ ناو ئاوەکانی یۆنان، دەسەڵاتدارانی یۆنان دەوەستن و بە شێوەیەکی نایاسایی هه‌شت بەلەمیان پاڵدەنێنەوە، 11 بەلەم توانیویانە تێپەڕن و گەیشتوونەتە دوورگەکانی یۆنان.
بە پێی ئەو زانیاریانەی دەست دەزگای لوتکە کەوتووە، لە کۆی هەموو ئەو بەلەمانەی کە لەم هەفتەیەدا لە تورکیاوە بەرەو دوورگەکانی ئیجەی یۆنان تێپەڕیوون، 29.7% یان سەرکەوتوو بوون لە گەیشتنیان بە ئەوروپا.