"ئه‌وه‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه ساختەیە"
مۆنۆمێنتی هەڵەبجە روونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر نووسراوێكی سه‌رۆك كۆمارى عێراق بڵاوكرده‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجه، له‌سه‌ر نووسراوێكی بڵاوكراوه‌ى سه‌رۆك كۆمارى عێراق روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت، ئه‌و نووسراوه‌ى له‌هه‌ندێك میدیا و سۆشیاڵ میدیا بڵاوكراوه‌ته‌وه بۆ مۆنۆمێنته‌كه‌یان نه‌نووسراوه و نووسراوێكی ساخته‌یه.
له روونکردنەوەكه‌دا هاتووه، بەداخەوە کۆمەڵێک پەیجی سێبەرو ئەجێندا بۆ کۆکردنەوەی لایک و کۆمێنت، سەرەڕای ئەوەش چەواشەکار، نوسینێکی ساختەیان بەناوی سەرۆک کۆماری عێراق بڵاوکردوەتەوە گوایە دەستنوسی ئەوە و لە مۆنۆمێنت نوسیویەتی. به‌ڵام ئه‌م نووسراوه ساخته‌یه.
ده‌شڵێت “بۆ هەموو لایەکی ئاشکرا دەکەین ئەوەی بڵاوکراوەتەوە ساختەیە و تەنیا بۆ لایک و کۆمێنت و گەرمکردنی بازاری کۆمێنت ئەوە دروستکراوە و دەخوازین گشت لایەک هۆشیار بن و بەشوێن راستیدا بچن”.
مۆنۆمێنتى شه‌هیدانى هه‌ڵه‌بجه ده‌قى ئه‌و نووسراوه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه كه به ده‌ستوخه‌تى سه‌رۆك كۆمارى عێراق ئه‌مڕۆ له سه‌ردانه‌كه‌یدا له مۆنۆمێنت نووسیویه‌تى و ده‌ڵێت “ئه‌مه وێنەی دروست و راستی دەستنوسه‌كه‌ی سەرۆک کۆماره کە لەدەفتەری یادگاری مۆنۆمنێت نوسیویەتی”.