زیاتر لە هەزار زەوی دابەشكران

هەزاران زەوی دیكەش له قوشتەپە دابەشدەكرێن

964+

محەمەد فاتیح

دەوای ئەوەی رێكارەكانی بڕیاری دابەشكردنی زەوی تەواو بوون،  زیاتر لە هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەرانى سنوورى سەرۆکایەتیی شارەوانیی دارەشەکران دابەشكران و رۆژی پێنجشەممەی داهاتووش هەزار پارچە زەوی دیكە دابەشدەكرێن.

لە درێژەی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرن دا، لە رێورەسمێکدا لە دیوانى بەڕێوەبەرایەتى گشتیى شارەوانییەکانى هەولێر، 1392 پارچە زەوی دیکە بەسەر فەرمانبەرانى سنوورى سەرۆکایەتیی شارەوانیی دارەشەکران دابەشكران.

پارێزگای هەولێر دەڵێت، “رۆژى پێنجشەممەش سێ‌ هەزار پارچە زەوى دیکە، بەسەر فەرمانبەرانى سنوورى سەرۆکایەتى شارەوانى قوشتەپە دابەشدەکرێت”.

رۆژی 27.3.2024، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بڕیاريدا بە بەخشینی زەوی بە فەرمانبەرانی کەرتی گشتیی، بەپێی مەرج و رێنماییەکان، كه هەر فەرمانبەر و مامۆستا و پێشمەرگەیەک و كارمەندێكی ناوخۆ، ‏هەشت ساڵ خزمەتی هەبێت و هەر خانەنشینێكیش لە كاتی فەرمانبەریدا سوودمەند نەبووبێت، زەوییەكی 200 مەتری پێ دەدرێت.

ئەمڕۆ دابەشكردنی زەوی لە هەولێر دەستپێدەكات

ئەمڕۆ دابەشكردنی زەوی لە هەولێر دەستپێدەكات

وادەی دابەشكردنی فۆرمی زەوی بۆ خانەنشینان راگەیاندرا

وادەی دابەشكردنی فۆرمی زەوی بۆ خانەنشینان راگەیاندرا