بایکۆتیان بەردەوامی پێ داوە

یەکشەممە هات و دەرگای هاتوچۆی سلێمانی نەکرایەوە

964+

ئەحمەد مستەفا

گەرچی لە چوارشەممەی هەفتەی رابردووەوە 16.7.2025، کارمەند و ئەفسەرانی هاتوچۆی سلێمانی بایکۆتی دەوامییان کردووە، وایان بڕیاربوو تا ئەمڕۆ یەکشەممە بڕیار لەبارەی دەستپێکردنەوەی دەوام بدەن.

بەڵام، ئەمڕۆش ژمارەیەک هاوڵاتی چوون بۆ مامەڵە و بینییان کارمەند و ئەفسەران لەوێ نین.

بیانووی دەوامی نەکردنی ئەوان، وەرنەگرتنی موچەکانیانە، سەرچاوەیەک کە ویستی ناوی ئاشکرانەکرێ لە هاتوچۆی سلێمانییەوە بە 964ی وت، بڕیار وابوو ئەمڕۆ دەست بە دەوام بکەینەوە، بەڵام رای گشتی هاوکارەکانمان لەسەر ئەوە بوو، تا چارەنووسی پێدانی موچە دیاری دەکرێ لە بایکۆت بەردەوام بین.

ئەگەر بەگوێرەی مانگ هەژمار بکرێ وا دوو مانگ و 20 رۆژە موچە نەدراوە بە فەرمانبەر و کارمەندانی حکومەت، ئەو سەرچاوەیە وتی، دۆخەکە تەواو کاریگەری لەسەر کارمەند و ئەفسەرانی هاتوچۆش هەبووە، ئەگەر چارەنووسی دابەشکردنی موچە دیاریی بکرێ، دەستپێکردنەوەی دەوام رادەگەیەنرێ.

هاتوچۆی سلێمانی ئەو شۆفێرانەی سزادا کە ئۆتۆمبێلیان لە...

هاتوچۆی سلێمانی ئەو شۆفێرانەی سزادا کە ئۆتۆمبێلیان لەسەر شۆستە راگرتبوو