ئاگای لە مەحموی بێ‌ زەواڵ نەبووە

بەڕێوەبەری ناحیەی دارەتوو لەسەرەی ناندا تەقەی لێ‌ كرا و بریندارە

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

بەڕێوەبەری ناحیەی دارەتوو لە كاتێكدا سەرەی گرتبوو بۆ نان وەرگرتن، تەقەیان لێكرد و لەگەڵ هاوڵاتییەك برینداركران، بەڵام باری تەندروستیان جێگیرە.

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە2025.7.17، لە سەنتەری قەزای بەردەڕەش لەبەردەم نانەواخانەیەكدا، كاتێك لەسەرەی ناندا وەستاوە، تەقە لە تەحسین عسمەت،  تەمەن 52 ساڵ، بەڕێوەبەری ناحیەی دارەتوو و هاوڵاتیيەک بەناوی هارون محەمەد، تەمەن 22 ساڵ كرا و برينداربوون و تومەتبارەکەش هەڵهات.

نێچیرڤان فەخرەدین، وتەبێژی تەندروستی قەزای ئاکرێ بە964ـی وت، “بەڕێوەبەری ناحیەی دارەتوو سێ گولـلەی بەرکەوتووە، دووان بەر قاچی  و یەكێكیش بەر دەستی، هاوڵاتیيەكەش گولە بەر قاچى کەوتووە و لەئێستادا لە فریاکەوتنی ئاکرێ چارەسەر وەردەگرن و باری  تەندروستیی هەردووکیان جێگیرە”.

سەرچاوەیەکی فەرمی لەسنوری قەزای بەردەڕەش بۆ 964:

“بەیانی ئەمڕۆ بەڕێوەبەری ناحیەی دارەتوو  لەسەرەی نان لە سەنتەری قەزاکە لەلایەن کەسێکەوە تەقەى لێکرا و بریندار بوو و هاوڵاتیيەکيش گولـلەیەکى بەرکەوتووە و هوکارەکە نەزانراوە و تومەتبارەکەش هەڵهاتووە و تائێستاش دەستگیرنەکراوە”.

پێداچوونەوە: محەمەد فاتیح

ئاسایشی هەولێر كەسێكی بە تۆمەتی تەقەكردنی هەڕەمەكی دە...

ئاسایشی هەولێر كەسێكی بە تۆمەتی تەقەكردنی هەڕەمەكی دەستگیركرد