سلێمانی

شەڕەتەقە روویداوە و دوو بریندار هەن

964+

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

نوێكرایەوە 10:20

سەرچاوەیەکی باوەڕپێكراوی تەندروستی لە سلێمانی بە 964ی وت، ” كاتژمێرێك لەمەوبەر ئاگادار كراین كە رووداوێكی تەقەكردن لەشەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود لەنزیك گەڕەكی چوارچرا روویداوە و دوو هاوڵاتی برینداركراون و برینی یەكێكیان سەخت بووە، داوای تیمی فریاكەوتنی خێرایان كرد و دەست بەجێ تیمەكانمان چوونە شوێنی رووداوەكە”.

سەرچاوەكە وتیشی، بەهۆی سەختی برینی یەكێك لە بریندارەكان، چاوەڕێی گەیشتنی تیمەكانی سەنتەری فریاكەوتنی خێرا نەكراوە و بریندارەكان براون بۆ نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخە.

نوێكرایەوە 10:12

کاتژمێرێک لەمەوبەر لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود نزیک گەرەکی چوارچرا تەقە لە دوو گەنج کراوە.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی سلێمانی بە 964 وت، تەقە لە دوو گەنج کراوە و یەکێکیان فیشەک بەر سەری کەوتوە و بێ هۆشە، ئەوەی دیکەیان بەر قاچی کەوتوە و تەندروستی جێگیرە.

سەرچاوەكەی پۆلیس وتی، هێشتا هیچ زانیارییەک لە بارەی تەقەکەرەکانەوە نییە و هەڵهاتون.

هەواڵی سەرەتا

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە 964ی راگەیاند لە شەقامی 60ی خوارەوە شەڕەتەقە روویداوە و دوو كەس بریندار بوون.

سەرچاوەكە دەڵێت، یەكێك لە بریندارەكان برینەكەی سەخت بووە و براوەتە نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

بەهۆی شەڕەتەقەوە لە سەید سادق کەسێک کوژرا

بەهۆی شەڕەتەقەوە لە سەید سادق کەسێک کوژرا