هاتوچۆ هۆشداری دەدات

ناڤارایەک رێگەی گرتبوو باریان کرد

ئەحمەد مستەفا

ئەمڕۆ هەینی، لەسەر رێگەی سەرەکی “بیارە بۆ تەوێڵە”، مەفرەزەکانی هاتوچۆ ناچاربوون رێکاری یاسایی بەرامبەر ئۆتۆمبێلێک لە جۆری نیسان ناڤارا بگرنەبەر و رەوانەی گەراجی دەستبەسەرداگرتنی بکەن.

ئەوەش، وەک بنکەی بیارە وتوویەتی، بۆ پاراستنی سەلامەتی هاتوچۆ بۆ شۆفێران و هاوڵاتییان و رێکخستنی کاتی گەشتیاران.

لە راگەیەندراوێکدا بنکەی هاتوچۆی بیارەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە ئەمڕۆ هەینی 17.7.2026 دەڵێ، ​هۆکاری ئەم ەێکارە، داخستن و دروستکردنی ئاستەنگ بووە لەسەر شەقامی سەرەکی کە بووەتە هۆی پەکخستنی هاتوچۆ و دروستبوونی قەرەباڵەغی.

​وە دەڵێن، بۆیە بە پێویستی دەزانین جەخت لەوە بکەینەوە کە:
1. پێویستە سەرجەم شۆفێران پابەندی رێنماییەکان بن و بە هیچ شێوەیەک رێگەی گشتی نەگرن.
2. لە کاتی قەرەباڵغیدا، هاوکاری تیم و مەفرەزەکانی هاتووچۆ بن، چونکە ئامانجی سەرەکی ئێمە پاراستنی سەلامەتی و کەمکردنەوەی جەنجاڵییە بۆ ئەوەی گەشتیاران و هاوڵاتییانیان بە بێ کێشە و بە ئاسودەیی گەشتەکانیان ئەنجام بدەن.

+964صورة من منصة (شبكة):