هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی - وێنە: socialmedia
"کارەساتێکی نەخوازراو بوو، پرسە و پەژارەی خۆمان رادەگەیەنین"
پارێزگاری سلێمانی هاوخەمیی بۆ پارێزگای واست دەربڕی
964+
ژێوار خدر
دوای ئەوەی شەوی رابردوو لەمۆڵێکی شاری کوتی پارێزگای واست ئاگرێک کەوتەوە و بووە هۆی گیانلەدەستدانی لانی کەم 50 کەس و برینداربوونی دەیان کەسی دیکە، پارێزگاری سلێمانی هاوخەمیی خۆی ئاڕاستەی کەسوکارەکەیان کرد.
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا وێڕای دەربڕینی هاوخەمی رایگەیاند، بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە، هاوخەمیی خۆمان بۆ ئەو کارەساتە نەخوازراوەی شاری کوتی پارێزگای واست دەردەبڕین، کە بەهۆی ئاگرکەوتنەوەوە پەنجا هاووڵاتیی گیانیان لەدەستداوە چەندین کەسی تریش برینداربوون”
دەشڵێت، پرسەو پەژارە و ماتەمینیی خۆمان رادەگەیەنین و داواخوازین خوای گەورە قوربانییەکان بکاتە خانەخوێی بەهەشتی خۆی و چاکبوونەوەی خێراو تەندروستییەکی باش بۆ بریندارەکان دەخوازین.”
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 17.7.2025، ئاگرێکی گەورە لە باڵەخانەی “هایپەر مارکێت” لە شاری کوت کەوتەوە و بەهۆیەوە دەیان هاوڵاتی لە ژن و پیاو و منداڵ گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون، پارێزگاری واست، محەمەد جەمیل مەیراحی، ماتەمینیی گشتیی لە پارێزگاکەدا راگەیاند و بەڵێنی دا لە ماوەیەکی کەمدا ئەنجامە سەرەتاییەکانی لێکۆڵینەوە بۆ رای گشتی ئاشکرا بکات و
دەسەڵاتدارانی پارێزگاکەش داوای یاساییان لەسەر خاوەنی باڵەخانەکە و خاوەنی مۆڵەکە تۆمار کردووە و بەڵێنیانداوە کە هەموو ئەو کەسانەی لە پشت ئەم رووداوەوەن، رووبەڕووی یاسا بکرێنەوە.