لە نزیک پردەکەی قەندیل
گەنجێکی دیکە لە سنووری ئاکرێ لە قووڵایی 300 مەتر لە خنکان رزگارکرا
فەرهاد حەسەن
ئەمڕۆ، دووەم حاڵەتی رزگارکردن لە خنکان، لە سنووری ئاکرێ لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی ئەو قەزایە تۆمار کرا، یەکەمیان لە ئاوی رووباری خازر و ئەوەی ئێستاش لە نزیک پردی قەندیل بووە.
عەمید ئیبراهیم فەریق، بەڕێوەبەری بەرگی شرستانی ئاکرێ بە 964 ی وت، تیمە گەڕۆکەکانیان بەردەوام چاودێری ئاوەکان دەکەن و ئەمڕۆ دوای ئەوەی لە نزیک پردی قەندیل هەواڵیان پێدرا کە گەنجێک بە ئاودا چووە، دەستبەجێ توانیویانە زگاری بکەن.
گەنجەکە نەیویستووە ناوی بڵاوبکرێتەوە بەڵام تەمەنی 30 ساڵ بووە و خەڵکی پارێزگای هەولێرە و لە نزیک گوندی شەرەفۆنایی سەربە ئاکرێ وای بەسەر هاتبوو.
وتیشی “تیمەکانمان توانیان ئەو گەنجە لە قووڵایی 300 مەتری کە بە ئاودا چووبوو لە زێی گەورە بێهێننە دەرەوە و رزگاری بکەن”.
پێشتریش تیمەکانی هەمان بەرگری شارستانی توانیان لە ئاوی رووباری خازر، گەنجێکی دیکەی شاری هەولێر، بە ناوی (م. م. أ) تەمەنی 31 ساڵ، لە نزیك پردی مەندان لە گوندی ڪانیلانی سەر بە قەزای بەردەرەش رزگار بکەن.