نرخی نەوت رووی لە دابەزین کردەوە
نزیکەی 69 دۆلارە
نرخی نەوت رووی لە دابەزین کردەوە
964+
شۆڕش قادری
نرخی نەوت جارێکی تر رووی لە دابەزین کرد و ئەمڕۆ نرخی هەر بەرمیلێک نزیکەی 69 دۆلارە.
ئەمڕۆ سێشەممە 15.7.2025 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 69 دۆلار و 0.2 سەنت دیاری کراوە و بەراورد بە دوێنێ ئێوارە، نرخەکەی 0.27٪ دابەزیوە.
هاوکات یەك بەرمیل نەوتی خاوی تێكساس بە 66 دۆلار و 76 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەی 0.33٪ دابەزیوە.
لە یەک دوو رۆژی رابردوودا گرژییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە تایبەتیش هێرشی حوسییەكانی یەمەن بۆ سەر كەشتییە بازرگانییەكان، نرخی نەوتی بۆ سەروو 70 دۆلار بەرزکردەوە، بەڵام ئەمڕۆ جارێکی تر سەربەرەو خوار بووەوە.