هی کچێکی لادێنشینی کوردە

کچی دێهات پێنج ساڵە بەرهەمی خۆماڵی دەفرۆشێت

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

رێژنە خەڵکی گوندی گەڵاڵەیە و كچێكى چالاكە و ماوەی پێنج ساڵە براندێکی داناوە بە ناوی “کچی دێهات” و له‌ رێگەی سۆشیال میدیاوە چه‌ندین به‌رهه‌مى كورده‌وارى خۆماڵی دەفرۆشێت.

رێژنە دێهاتی، بە پەیامنێری 964ـی وت، ئێمە خۆمان هەنگەوانین و جگە لە هەنگوین، بەرهەمی دیکەی وه‌ک، رووبه‌هه‌نار، دۆشاو، بنێشتى كوردى دەفرۆشین

وتیشی، خەڵک دەبێت خۆی هۆشیار بێ لە ناسینەوەی بەرهەمی هەنگوینی رەسەن و سروشتی، چونکە نرخەکەی هەرزان نییە و بەخێوکردنی هەنگ پێویستی بە چاودێری، گرنگیپێدان و ماندوو بوونی زۆرە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

باوەنوو بوور بە خاوەنی یەکەمین بەرهەمی خۆماڵی خۆی

باوەنوو بوور بە خاوەنی یەکەمین بەرهەمی خۆماڵی خۆی