لە ناحیەی رزگاری

600 کیلۆ ترشیات لە ماڵێکدا گیرا 

964+

توانا نەقی

بەم گەرمایەی گەرمیان و لە ناحییەی رزگاری ژمارەیەکی زۆر سەتڵە ترشیات لە ماڵێکدا کە خراپبوون دەستی بەسەردا گیرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی رزگاری بڵاویکردەوە، لەلایەن لیژنەکانیانەوە بڕی 600 کیلۆ ترشیاتی خراپبووو دەستی بەسەردا گیراوە.

ئەو ترشیاتانە هەمووی کراوەتە سەتڵی جۆراوجۆرەوە و بەشێکی بۆگەن و کەڕووی هەڵهێناوە.