بنكه‌ی ئه‌میر سوڵتان له سعودیه
له سعودیه
29 سه‌ربازی ئه‌مریكی بریندار بوون
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانكرده‌وه، 29 ئەندامی هێزه‌كانی ئەمریکا بەهۆی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر بنکەیەک لە رۆژهەڵاتی سعودیە بریندار بوون.
راپۆرتی میدیاكان ئه‌مڕۆ شەممە 28.3.2026 باس لەوە دەکەن، لانیکەم 29 ئەندامی سوپای ئەمریکا لە بۆردومانی ئێران بۆ سەر بنکەی ئاسمانی شازادە سوڵتان لە رۆژهەڵاتی سعودیە بریندار بوون.
به‌رپرسێكی ئه‌مریكی به ئاژانسی ئه‌سیۆشه‌یتد پرێسی راگه‌یاندووه، برینی پێنج له سه‌ربازه‌كان قورسه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، به‌لای كه‌مه‌وه ئه‌مه دووه‌م هێرشی ئێرانه بۆ سه‌ر بنكه‌ی ئه‌میر سوڵتان له سعودیه له‌وه‌ته‌ی شه‌ڕی ئه‌مجاره ده‌ستیپێكردووه، هێرشی یه‌كه‌م له 14ی ئه‌م مانگ بوو، كه هۆیه‌وه 14 سه‌ربازی ئه‌مریكی برینداربوون، هه‌روه‌ها زیانی به پێنج فڕۆكه‌ی دابینكاری به‌نزین گه‌یاند.