شاندەکان چوون

چەکدانانی گروپێکی پەکەکە لە جاسەنە بەڕێوەدەبرێ

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

شاندەکان و رۆژنامەوانان لە ئوتێل ئاشوور بوون لە دوکان، دواتر بۆ ئەشکەوتی جاسەنە بەرێکەوتن، ئەوەش لە چوارچێوەی بەشداری لە پڕۆسەی چەکدانانی گروپێکی پەکەکە.

گروپێکی گەریلا، بە مەراسیمێک بە مەبەستی نیشاندانی نیازپاکی بۆ پرۆسەی چارەسەریی، چەکەکانیان لەناودەبەن.

لە مەراسیمەکەدا نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکانی هەر چوار بەشی کوردستان و تورکیا، رۆژنامەنووسان لە ئاستی ناوخۆیی، هەرێمی و نێودەوڵەتی، رۆژشنبیران، چاودێران، دایکانی ئاشتی و خانەوادەی شەهیدان و چەندین کەسایەتی دیکە بەشداریی تێدادەکەن.

لە ئاستی باشووری کوردستان و عێراقیش، هەموو لایەنە سیاسییەکان، ڕۆژنامەنووسان، ڕۆشنبیران و چاودێرانی سیاسیی بانگهێشت کراون، هەروەها شاندێکی دەزگای هەواڵگیریی عێراقیش بەشداریی لە مەراسیمەکەدا دەکات.

کەرەستەی تەکنیکی نابرێتە ناو رێوڕەسمی چەکدانانی پەکەک...

کەرەستەی تەکنیکی نابرێتە ناو رێوڕەسمی چەکدانانی پەکەکە