چەند رۆژێکە وەستانی نییە
تمەن خەڵكێکی زۆری لە کوردستان تووشی زەرەر کردووە
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
چەند رۆژێکە بەهۆی لێکنزیکبووونەوەی ئەمریکا و ئێران بۆ گەیشتن بە رێککەوتن بەهای تمەنی ئێرانی بەرزبووەتەوە و خەڵکانێکی زۆریش لە کوردستان تووشی زەرەر بوون.
لەگەڵ بەرزبوونەوەی تمەن بازاڕەکانی دراو لە کوردستان جموجۆڵی زۆریان تێکەوتووە، شوان محەمەد مامەڵەکاری دراو لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “لەم یەک دوو رۆژەدا تمەن بەردەوام بەرز و نزمی دەکات و لە شوێنێکدا ناوەستێ، ئەم بەیانییە هەر 100 دۆلار ئەمریکی بە 11 ملیۆن و 400 هەزار تمەن فرۆشراوە و دوای چەند کاتژمێرێک دووبارە دابەزیوەتەوە بۆ 13 ملیۆن تمەن، ئەمەش زەرەرێکی زۆری لە هاوڵاتیانی کوردستان داوە”.
ئەو مامەڵەکارە داوای لە هاوڵاتیان کرد، موجازەفە نەکەن و لە ئێستا مامەڵە بە تمەنی ئێرانی نەکەن تا ئەو کاتەی ئەنجامی گفتوگۆکانی نێوان ئێران و ئەمریکا یەکلایی دەبێتەوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری