تەنیا فریاکەوتن لەوێن

پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەی شەهیدانی پێنجوێن بایکۆتیان کردووە

964+

کامیار کەمال – پێنجوێن

بەهۆی دابەشنەکردنی موچەی مانگی شەش و حەوتی ئەمساڵ، پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەی گشتی پێنجوێن بایکۆتی دەوامیان کردووە، تەنیا بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکە کراوەیە.

ئەویش بۆ ئەوەی حاڵەتی کتوپڕ بووە، چارەسەری سەرەتایی بۆ بکەن، یان نوسراوی گواستنەوەی بۆ بکەن بۆ نەخۆشخانەکانی سلێمانی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 10.7.2025، هێمن ئیبراهیم، قایمقامی پێنجوێن بە 964ی وت، بێ موچەیی ئەو بڕیاری پێ داون، بەڵام وەک چارەسەری کاتی، پزیشکی ئێشکگر لە نەخۆشخانەکە دەمێنێتەوە، بەڵام بەشەکانی دیکە پزیشکەکانی بایکۆتیان کردووە و ناتوانن کار بکەن.

پێشتریش، نەخۆشخانەکانی کەلار و چەند ناوچەیەکی دیکە بایکۆتی دەوامیان کردووە لە هەرێمی کوردستان بەهۆی نەبوونی موچەوە، فەرمانبەر و موچەخۆران موچەی دوو مانگیان وەرنەگرتووە.

لە ساڵی رابردووش نەخۆشخانەی گشتی پێنجوێن سێ جار بەهۆی دابەشنەکردنی موچەوە بایکۆتی دەوامیان کردووە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق لە بارەى موچەوە چى بە...

سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق لە بارەى موچەوە چى بە هەرێمى کوردستان وتووە؟

مەسرور بارزانی: شاندێک بۆ چارەسەری موچەبڕین لە بەغدایە

مەسرور بارزانی: شاندێک بۆ چارەسەری موچەبڕین لە بەغدایە

بەبێ باسکردن لە موچەى فەرمانبەران: سێ سەرۆکایەتییەکەى ...

بەبێ باسکردن لە موچەى فەرمانبەران: سێ سەرۆکایەتییەکەى عێراق کۆبوونەوە