قەزای ئاکرێ

تەرمی منداڵێکی ساوا دۆزرایەوە

964+

هیڤی دێوالی-دهۆک

لە قەزای ئاکرێ تەرمی منداڵێک لەلایەن ژینگەپارێزان دۆزرایەوە، وتەبێژی تەندروستیی قەزای ئاکرێش دەڵێت، تەرمی منداڵەکە لە پزیشکی دادی ئاکرێیە و بۆ پارێزگای دهۆک رەوانە دەکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 9.7.2025 لە کاتی پاککردنەوەی گۆڕستانی “سەری گرێ” لە قەزای ئاکرێ، تەرمی منداڵێکی تەمەن نێوان پێنج بۆ شەش مانگ لەناو پووش  و پەلاشدا دۆزرایەوە، کارمەندەکان دەستبەجێ هێزە ئەمنییەکانیان ئاگادار كردەوە.

نێچیرڤان فەخرەدین، وتەبێژی تەندروستیی قەزای ئاکرێ بە 964ـی وت، لە سەری گرێی، منداڵێک لەلایەن چەند کەسێکەوە دۆزرایەوە، کە لە جەستەکەیدا دەردەكەوێت، ماوەیەکی زۆرە فڕێدراوە.

وتیشی، تا ئێستا هۆکاری گیانلەدەستدانەکەی و چۆنیەتی فڕێدانی منداڵەكە نەزانراوە، تەرمەکەش لە پزیشکی دادی ئاکڕێیە و بۆ لێکۆلینەوە و پشکنین رەوانەی پارێزگای دهۆک دەکرێت.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

دواى 91 رۆژ؛ گەڕان بۆ دۆزینەوەى تەرمى ئاڤێستا کۆتایى ها...

دواى 91 رۆژ؛ گەڕان بۆ دۆزینەوەى تەرمى ئاڤێستا کۆتایى هات