ده‌یه‌ویست بچێته هانۆڤه‌ر
گەشتیارێكی كورد له ئاسمانی رۆمانیا تووشی جەڵتەی دڵ بوو و فڕۆكه‌ى وه‌ستاند
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
گه‌شتیارێكی كورد كه له‌رێگه‌ى كۆمپانیای فلاى ئه‌ربیل ده‌یویست گه‌شتى وڵاتى ئه‌ڵمانیا بكات، له‌رێگادا تووشی جه‌ڵته‌ى دڵ ده‌بێت و تیمى فڕۆكه‌وانیش به‌ناچارى فڕۆكه‌كه ده‌وه‌ستێنن.
کۆمپانیاكه، لە پۆستێکی فەیسبووکدا نووسیویه‌تى، گەشتیارێكی كورد ویستوویەتی لە رێگەی هێڵه‌كه‌یانه‌وه گەشتی راستەوخۆی هەولێر بۆ شارى هانۆڤەرى ئه‌ڵمانیا ئەنجام بدات، بەڵام لەناکاو و بە دیاریکراوی لەسەر ئاسمانی رۆمانیا تووشی جەڵتەی دڵ دەبێت.
ئاماژه به‌وه‌كراوه، به‌هۆى بوونى ئه‌م حاڵه‌ته کە درەنگانی شەوی رابردوو روویداوە، فرۆکەکە ئاراستەی خۆی دەگۆڕێت و بڕیار دەدات لە بوخارێست بنیشێتەوە، دوای نیشتنەوەی ئەو فڕۆكەیەی گەشتیارەكەی تێدا بووە، لەوێ تیمی پزیشکی فرۆکەخانەی بوخارێست گەشتیارەکە وەردەگرن و دەیگوازنەوە بۆ نەخۆشخانە لە بوخارێست و لەوێ چارەسەری پزیشکی بۆ ئەنجام دەدەن.
كۆمپانیاكه به‌بێ ئه‌وه‌ى ناو گه‌شتیاره‌كه ئاشكرا بكات، ده‌ڵێت، دوای نیشتنەوەی فرۆکەکە و رادەستکردنی گەشتیارەکە بە تیمە پزیشکییەکە، فرۆکەکە دووبارە دەستی بە گەشت کردۆتەوە و بەرەو هانۆڤەر فڕیووە.