ترس لە کەمبوونەوەی ئاوی بێخاڵ هەیە

سۆران خەمی ئاوی خواردنەوەی ماڵانی نابێت

+964

ئاکام غەفور- سۆران

رۆژ بە رۆژ ئاوی بێخاڵ کەم دەکات و خەڵکیش ترسیان هەبوو لەوەی لەم هاوینە گرفتی کەمی ئاویان بۆ دروست ببێت، بەڵام ئاوی سۆران دەڵێت، مشوری خۆمان خواردووە و ئاوی جێگرەوەمان هەیە.

دابەشکردنی ئاوی ماڵان لە سۆران بە رێژەی %30 کەمی کردوە، بەڵام هیوایان بە وێرەکەی کاولۆکانە و بە تەواو بوونی جگە لە کەرتی گەشتیاری بۆ دابینکردنی ئاوی خواردنەوەش سوودی لێ وەردەگیرێت.

موئەیەد شەوکەت، بەرپرسی کۆنتڕۆڵی جۆری ئاوی سۆران بە 964ـی وت، دابەشکردنی ئاوی ماڵان لە سۆران کەمی کردووە، بەڵام زوو هەستمان بەم مەترسیە کردبوو، بۆیە بڕیارماندا بە نۆژەنکردنەوەی خەزانێکی ئاو کە لە نزیکی وێری کاولۆکانە و لە ساڵی 2008ەوە کاری پێنەکراوە، بەڵام بۆ ئەمساڵ سوودی لێ وەردەگیرێت بۆ دابینکردنی ئاو بۆ سۆران.

وەک باسی دەکات، بۆ ناوەڕاستی وەرزی هاوین نۆژەنکردنەوەی خەزانەکە تەواو دەبێت و ئەمساڵ سۆران دوور دەبێت لە گرفتی کەمی ئاو.

لە سەنتەری قەزای سۆران، زیاتر لە 250 هەزار هاوبەشی ئاو هەن، %70ـی ئاوی خواردنەوەی سۆرانیش سەرچاوەکەی بێخاڵە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

پرۆژەی ئاوی خواردنەوە بۆ گونده‌كان له‌ سۆران جێبەجێد...

پرۆژەی ئاوی خواردنەوە بۆ گونده‌كان له‌ سۆران جێبەجێدەكرێت