هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له تره‌مپه‌وه بۆ ئلیۆن ماسك:
“یارمه‌تیه‌كانى ئه‌مریكا نه‌بوایه ده‌بوایه بچیته‌وه باشوورى ئه‌فریقا”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ده‌نگوباسی دروستكردنى پارتێكی نوێ له ئه‌مریكا له لایه‌ن ئلیۆن ماسك و ره‌خنه‌كانیشی له حكومه‌ت له‌سه‌ر کەمکردنەوەی باج و زیادکردنی خەرجییەکان، دۆناڵد تره‌مپی زۆر توڕه كردووه و له‌دوایین په‌یامیشیدا پێی ده‌ڵێت “ئه‌گه‌ر یارمەتی حکومەت نەبوایە ئەوا ناچار دەبووى کۆمپانیاکانت دابخه‌یت و بگەڕێیتەوە بۆ باشوری ئەفریقا”.
ترەمپ، ئەمڕۆ سێشەممە لە پەیامێكی توندا لە پلاتفۆڕمی Truth Social ، رەخنەی لە ماسک گرت و تۆمەتباری کرد بەوەی زۆر پشتی بە پارەی گشتی بەستوە بۆ ئەوەی کۆمپانیاکانی وەک تێسلا و سپەیس ئێکس لە ركابەریدا بمێننەوە.
دەشڵێت “زیاتر لە هەمو کەسێک لە مێژوودا ئلیۆن یارمەتی لە حکومەت وەردەگرێت، بەبێ ئەوان ناچار دەبوو کۆمپانیاکانی دابخات و بگەڕێتەوە بۆ باشوری ئەفریقا”.
هێرشەکەی ترەمپ دوای ئەوە دێت کە مەسک لە پلاتفۆرمی Xـی خۆیەوە هەڕەشەی ئەوەی کرد کە پارتێکی سیاسی نوێ بە ناوی “پارتی ئەمریکا” دادەمەزرێنێت، ئەگەر پڕۆژە یاساکە کە بە “پڕۆژە یاسای خەرجکردنی شێتانە” وەسفی کرد، پەسەند بکرێت.
مەسک وتبووشى “ئەگەر ئەم پڕۆژە یاسایە شێتانەیە تێپەڕێنرێت، رۆژی دواتر پارتی ئەمریکا دادەمەزرێت، وڵاتەکەمان پێویستی بە بەدیلێکی راستەقینە هەیە بۆ پارتەکانی کۆماری و دیموکرات، بۆ ئەوەی دەنگی خەڵک ببیسترێت”.
داوا له ئیلۆن ماسك كراوه سه‌ردانى شنگال بكات
مەسك بەڵێنەكەی نەبردە سەر