زیانی گیانی نەبووە

دژە تیرۆری کوردستان کەوتنەخوارەوەی درۆنەکەی کەمپی زاخۆی پشت راست کردەوە

964+

پەری ساڵح

دژەتیرۆری کوردستان بە فەرمی پشت راستی کردەوە، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە کەمپێکی سنوری ناحیەی دەرکار لە زاخۆ کەوتووتە خوارەوە، جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

دەوروبەری کاتژمێر 12.20 خولەکی ئەمشەو درۆنێک لەناو بینای قوتابخانەی کەمپەکە کەوتەخوارەوە، بەهۆیەوە ئاگرێکی گەورە کەوتەوە، لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە کۆنتڕۆڵکرا.

پەیامنێری 964 لە زاری سەرچاوەیەکی تایبەتەوە رایگەیاند، تا ئێستا دیارنییە ئاراستەی درۆنەکە لەکوێوە بووە، بەڵام زیان بەر قوتابخانە کەوتووە.

درۆنێک لە زاخۆ کەوتەخوارەوە

درۆنێک لە زاخۆ کەوتەخوارەوە