دیمه‌نێكی مامۆستا ریكۆردشكێنهكه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین... وێنه: راگه‌یاندنى زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین.
خاوه‌نى 70 توێژینه‌وه‌یه
مامۆستایه‌كى زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین ریكۆردی له سایته‌یشن شكاند
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
مامۆستایەکی زانکۆی سەڵاحەدین ریکۆردی خۆی لە سایتەیشن شكاند و گه‌یشته 100 هه‌زار له‌و كه‌سانه‌ى كه توێژینه‌وه‌كانیان خوێندووه‌ته‌وه و بۆ توێژینه‌وه‌ى خۆیان به‌كاریان هێناوه.
سامان عه‌بدوڵا، بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەدین به 964ـى رایگەیاند، شكاندنى ئه‌م ریكۆرده له‌لایه‌ن مامۆستای زانكۆكه‌یان یه‌كه‌مجاره له سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان و عێراق رووده‌دات، كه رێژەی سایتەیشنی گەیشتە 100 هەزار.
پرۆفیسیۆری یاریدەدەر کارزان شێخ موحسین، مامۆستاكه‌ى زانكۆیه له كۆلیژى زانست – به‌شی بایلۆجى و خاوه‌نى 70 توێژینەوەیە و رێژەی سایتەیشنەکان لە نزیکەی 40 توێژینەوە هەژمارکراون.
سامان عه‌بدوڵا دەڵێت، “رێژەی سایتەیشن دەریدەخات هەر مامۆستایەک چەندجار توێژینەوە یاخود گۆڤارەکانی وەک سەرچاوە لە جیهاندا بەکارهێنراون، هەر کەسێک توێژینەوەکە بەکاربهێنێت مامۆستاکە پۆینتێک وەردەگرێت”.
به‌قسه‌ى بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆ، ساڵی 2023ش هەر ئه‌م مامۆستایه‌ى زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین توانی زۆرترین سایتەیشنی هەبێت کە ئه‌وكات گەیشتە 77 هەزار.