10 ملیاریش بۆ پڕۆژەكانی پێشوو

ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی بۆ چەند پرۆژەیەكی شاری هەڵەبجە دا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی كوردستان رەزامەندی دا بۆ جێبەجێكردنی چەند پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاری و دابینكردنی 10 ملیار دینار بۆ پڕۆژەكانی دیكەی شارەكە.

پەیجی فەرمی پارێزگای هەڵەبجە ئەمڕۆ دووشەممە 30.6.2025 نووسراوەكانی رەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیرانی بڵاوكردەوە، كە تێیدا ئاماژە بەوە كراوە، ئەنجومەنی وەزیرانی كوردستان رەزامەندی بۆ ژمارەیەك پڕۆژەی گرنگ لە هەڵەبجە داوە.

هەروەها ئاشكرا كراوە ئەنجومەنی وەزیران بڕی 10 ملیار دیناری بۆ هەندێک پڕۆژەی دیكە و پرۆژەی ئامادەکردنی دەرخستە و دیزاین و دروستکردنی شەقامی 40 مەتری هەڵەبجە تەرخان كردووە، كە بە قسەی پارێزگا لە قۆناغی کۆتاییدایە.

بەپێی راگەیاندراوەكە ئەو پڕۆژانەی كە رەزامەندی بۆ جێبەجێكردنیان دراوە ئەمانەن، پڕۆژەی قیرتاوكردنی گەڕەكی ئازادی لە سیروان/ قۆناغی دووەم، پڕۆژەی دروستكردنی ئاوڕۆ و رێگاسازی گەڕەكی شەهیدانی كیمیاباران، پڕۆژەی دیزاین و دروستكردنی بینای پارێزگای هەڵەبجە و  پڕۆژەی دروستكردنی شەقامی 30 مەتری كەمەرەیی لە قەزای خورماڵ.

با هاوڵاتیانی هەڵەبجە پەلە بكەن لە پڕكردنەوەی كارتی خۆ...

با هاوڵاتیانی هەڵەبجە پەلە بكەن لە پڕكردنەوەی كارتی خۆراك