ناوچەیەک لەکاتی شەودا. فۆتۆ: وەزارەتی کارەبا
وەزارەتی کارەبا
بۆ مانگی ئایار %50ـی هاوڵاتیان لە پڕۆژەی رووناکیدا کەمتر لە 20 هەزار دیناریان بۆ هاتووەتەوە
964+
ژێوار خدر
وەزارەتی کارەبای هەرێم ئاماری پسووڵەی کارەبای مانگی پێنجی هەر سێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵیت، %50ـی هاوبەشانى پڕۆژەى رووناکى لە پڕۆژەی رووناکیدا کەمتر لە 20 هەزار دیناریان بۆ هاتووەتەوە.
بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی کارەبا، لە پارێزگای سلێمانی %50ـی ماڵەکان کەمتر لە 18 هەزار دینار، پارێزگای هەولێر %50ـی ماڵەکان کەمتر لە 20 هەزار دینار و پارێزگای دهۆکیش %50ـی ماڵەکانی کەمتر لە 38 هەزار دیناریان بۆ هاتووەتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە بۆ یارمەتیدانی زیاتری هاووڵاتییان حکومەتی هەرێمی کوردستان بە رێژەی 50% بۆ مانگی یەکەم و 25% بۆ مانگی دووەم و 15% بۆ مانگی سێیەم داشکاندنی کردووە لە کرێی پارەی کارەبا لە پڕۆژەی رووناکی.