"خەڵکیش لە خنکان رزگار دەکەم"
گەنجێک لەسەر رووباری کەڵەک ژمارەیەک کەپری گەشتیاری دروست کردووە
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
گەنجێک لەسەر ئاوی رووباری کەڵەک ژمارەیەک کەپری گەشتیاری دروستکردووە و دەیەوێت هەم کەسابەتێک بکات و هەمیش سیمایەکی جوان بە شوێنەکە ببەخشێت، کارەکەشی بێ رێگری نییە و حکومەت بە زیادڕۆیی دەزانێت.
سەلیم کاسب هاوڵاتییەکی ناحیەی کەڵەکە، قسەی بۆ مایکی 964 کرد و وتی ،”بەشێوەیەکی کاتی ئەم کەپرانەم لێرە داناوە و تا مانگی 11 دەتوانم کار بکەم، چونکە لە وەرزی سەرما و بارانبارین، ئاوی رووبارەکە زیاد دەکات و دەبێت لایان ببەم”.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەو شوێنە دەتوانێت هاوکاری و چاودێری گەشتیاران بکات و زۆر جار لە خنکان رزگاریان دەکات.
سەلیم کاسب وتیشی، تا ئێستا مۆڵەتی وەرنەگرتووە و شارەوانی و لایەنی پەیوەندیدار کارەکەی بە زیادەڕۆیی دەزانن و پێیان وتووە دەبێت رێکاری یاسایی بگرێتەبەر، ئەویش لاری نییە و رێکارەکان جێبەجێ دەکات.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری