"بۆ سه‌لامه‌تى هاوڵاتیانه"
رێگاى چوونى ئۆتۆمبێل بۆ یه‌كێك له رێڕه‌وه‌كانى ئاو بۆ به‌نداوى دهۆك داخرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
رێگاى چوون بۆ یه‌كێك له رێڕه‌وه‌كانى به‌نداوى دهۆك له‌لایه‌ن به‌ڕێوه به‌رایه‌تى به‌نداوه‌وه داخرا، ئه‌ویش به‌هۆى ئه‌وه‌ى چه‌ند كه‌سێك ئۆتۆمبێلیان بردبووه ناو ئاوه‌كه، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌نداویش ده‌ڵێت، ئه‌م رێكاره‌یان بۆ سه‌لامه‌تى هاوڵاتیانه.
فه‌رهاد محه‌مه‌د تاهیر به‌ڕێوه‌به‌رى به‌نداوى دهۆك، به 964ـى راگه‌یاند، ماوه‌ى پێنج رۆژه رێگاى ئه‌و رێڕه‌وه‌یان بۆ سه‌ر به‌نداوه‌كه داخستووه، ئه‌ویش بۆ سه‌لامه‌تى هاوڵاتیانه.
وتیشی “ئێستا هیچ ئۆتۆمبێلێكی هاتوڵاتیان ناتوانێت بچێته سه‌ر به‌نداوه‌كه”.
داخستنى ئه‌و رێگایه دواى دوو رووداو دێت كه له به‌نداوه‌كه روویانداوه، یه‌كه‌میان له رۆژى 2025.6.22 خوشک و برایەکی گه‌شتیار كه بە نەتەوە عەرەب بوون لە بەنداوه‌كه خنکان و دووه‌میشیان چه‌ند كه‌سێك ئۆتۆمبێلیان بردبووه ناو ئاوه‌كه به‌شێكی به‌نداوه‌كه‌یان شێواندبوو.
به‌ڕێوه‌به‌رى به‌نداو ده‌ڵێت، دواى داخستنى رێگاكه هیچ ئۆتۆمبێلێك ناچێته سه‌ر به‌نداوه‌كه به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی بكات ئه‌وا رووبه‌ڕووى یاسای ده‌كه‌نه‌وه.