سوپای ئەمریکا دەڵێت، رێڕەوی 68 کەشتییان لە نزیک ئاوەکانی ئێران گۆڕیوە – وێنە؛ سێنتکۆم
سوپای ئەمریکا:
“رێڕەوی 68 کەشتیمان لە نزیک ئاوەکانی ئێران گۆڕیوە”
شۆڕش قادری
سوپای ئەمریکا رایگەیاند، رێڕەوی 68 کەشتیان لە نزیک ئاوەکانی ئێران گۆڕیوە و سێ کەشتیشیان بە ئامانج گرتووە.
فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) لە دوا پۆستی خۆیدا بڵاویکردووەتەوە، تاوەکو ئێستاش، زیاتر لە 20 کەشتی چاودێری گەمارۆی دەریایی سەر ئێران دەکەن و لە سەرەتای دەستپێکردنی گەمارۆکەوە، رێڕەوی 68 کەشتیان گۆڕیوە، سێ کەشتیان بە ئەمانج گرتووە و دەستیشیان بەسەر دوو کەشتی دیکەدا گرتووە.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە مشتومڕی ئێران و ئەمریکا لەسەر کردنەوەی گەرووی هورمز هەر بەردەوامە و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکاش چەند جارێک دووپاتیکردووەتەوە کە گەرووەکەیان کردووە بە بەشێک لە خاکی وڵاتەکەیان و ئەوانن کە کۆنتڕۆڵی تەواوەتی هاتوچۆی کەشتییەکان دەکەن.