هەڵبژاردنی عێراق

وردبینی لە ناوی كاندیدەكانی هەڵبژاردن دەستیپێكرد

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، دەست بە وردبینیکردنی لیستی کاندیدەکان کرا بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، دووپاتیشیان کردەوە رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە دەگرنەبەر، کە دەربکەوێت كارتی دەنگدانیان کڕیوە.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراقی رایگەیاند: قۆناغی پێشکەشکردنی لیستی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کۆتایی هاتووە، ئێستا کۆمیسیۆن پرۆسەی وردبینی دەستپێکردووە، ئەمەش پێویستی بە کات هەیە بەهۆی زۆریی ژمارەی کاندیدەکان لە سەرتاسەری پارێزگاکانی عێراقدا.

سەبارەت بە کەیسەکانی کڕینی كارتی دەنگدان یان دەستکاریکردنی بەڵگەنامەکانی کۆمیسیۆن، جومانە غەلای دەڵێت، “کۆمیسیۆن سکاڵای یاسایی  لەسەر هەر کەسێک تۆمار دەکات، ئەگەر سەلمێندرا دەستی لە کەیسەکانی کڕینی كارتی دەنگدان یان دەستکاریکردنی بەڵگەنامەکانی کۆمیسیۆن هەبێت، رێکاری یاسایی پێویستیش بەرامبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتەبەر”.

غەلای روونیکردەوە، وردبینیكردنەكە پێویستە بۆ دڵنیابوون لە دروستی داتاکان، پێش ناردنی بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ دڵنیابوون لە شایستەیی کاندیدەکان.

بۆ هەڵبژاردەی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، كە بڕیارە 11.11.2025 بكرێت، ماوەی نوێکردنەوەی زانیارییەکانی دەنگدەران لە 20ی ئەم مانگە داخرا و پێشكەشكردنی ناوی كاندیدەكانیش لە 26ی ئەم كۆتایی هات.

کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکان وادەى خۆتۆمارکردنى کاندیدەکا...

کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکان وادەى خۆتۆمارکردنى کاندیدەکانى درێژکردەوە