نێچیرڤان بارزانی لە پەراوێزدا چەند كۆبوونەوەیەكی دەبێت
سەرۆكی هەرێم بەشداریی كۆنفرانسی میونشن دەكات
964+
كوردستان ئەحمەد
ئەمڕۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ بەشداریكردن لە كۆڕبەندی ئاسایشی میونشن، گەیشتە ئەڵمانیا
له‌م باره‌یه‌وه ماڵپەڕی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان نوسیوویەتی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی 17.2.2023، به بانگهێشتێكى فه‌رمى بۆ به‌شداریكردن له كۆنفرانسى ئاسایشى میونشن، گه‌یشته ئه‌ڵمانیا.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ى وڵاتان به‌شدارى له دیدار و گفتوگۆكانى په‌یوه‌ست به بوارى ئاسایش و سه‌قامگیرى و ئه‌و ئاڵنگارییانه‌دا ده‌كات، كه رووبه‌ڕووى جیهان ده‌بنه‌وه.
تۆڕی 964 ده‌زانێت، نێچیرڤان بارزانی لە كۆنفرانسەكەدا لەگەڵ چەند بەرپرس و لایەنێك كۆبوونەوەی تایبه‌ت دەبێت و گفتوگۆ دەكات.
كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، بۆ ماوەی سێ رۆژ لە ئەڵمانیا بۆ قسەكردن لەسەر ئاسایش و ئابووریی جیهان، به چەند كۆڕبەند و كۆبوونەوەیەك به‌رده‌وام ده‌بێت.