دوو کەس دەستگیركراون

سووتانی دارستانەكان بە شێوەیەكی بەرچاو زیادیان كردووە

964+

محەمەد فاتیح

رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە زیانی زۆری بە دارستان و پاوانی کوردستان گەیاندووە و مەترسی زۆری بۆ سەر سروشت و ژینگە و ژیانی ئاژەڵ و باڵندە کێویەکان هەیە، بە تۆمەتی هۆكاری ئاگركەوتنەوە دوو هاوڵاتی بە رەگەز عەربیش دستگیركراون.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە بە هۆکارێکی نادیار ئاگرێک لەناوچەی شارباژێڕ بەدیاریکراوی لەسنوری گوندەکانی ( بیانە + گۆڕەدێم ) کەوتەوە  و دەستەجێ‌ مەفرەزەیەک لە کارمەندانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی شارباژێڕ گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و بە هاوکاری تیمی بەرگری شارستانی چوارتا و خەڵکی دڵسۆز و خۆبەخۆشی گوندەکان و دانیشتوانی چوارتا توانرا ئاگرەکە بکوژێنرێتەوە و کۆنترۆڵ بکرێت .

وتيشى، “بەپێی زانیاریەکان بەهۆی ئەو رووداوی ئاگرەوه نزیکەی 200  دۆنم لە دارستان و پاوانی سنورەکە سووتاون و زیانیان پێگەیشتووە”.

دەشڵێت، بەتۆمەتی ئاگر کەوتنەوە و هۆکار بۆ سووتانی نزیکەی 2 دۆنم و زیان گەیاندن بە دارستانەکان، لەلایەن یاریدەدەرێتی ئاسایشی شارەزوور دوو هاووڵاتی بە رەگەز عەرەب دەستگیرکران و پاشان رادەستی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی شارەزوور کران  و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخراوە بەمەبەستی وەرگرتنی رێکاری یاسایی لەلایەن دادوەری لێکۆڵینەوە”.