دەستەکەیان کەشفبوو

فریای فرۆشتنی 20 فەردە خەڵوزەکەیان نەکەوتن

964+

ژووری هەواڵ

لە سەیدسادق ژمارەیەک سەرپێچیکار چەندین داریان بڕیوە و کردوویانە بە خەڵوز، بەڵام پێش ئەوەی خەڵوزەکە بفرۆشن، دەستەکەیان کەشف بووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 26.6.2025، هێمن کەمەرخان، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، لە گوندی “توتاقاج”ـی سەیدسادق دەستیان گرتووە بەسەر 20 فەردە خەڵوزدا کە ئامادەکراوە بۆ فرۆشتن.

هەروەها ژمارەیەک داری بڕدراو کە ئامادەکرابوو بۆ خەڵوزکردن دەستیان بەسەردا گیرا و دوو کوورەی خەڵوزکردنیش تێکدران.

سەرپێچیکارەکان دەستگیر نەکراون، بەڵام پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی لەلایەن دادوەری لێکۆڵینەوە.

بە پێی رێنماییەکانی دەستەی ژینگە، بڕینەوەی دار سزای لەسەرە، بە پێی جۆر و تەمەنی دار، سزای پێبژاردنیش دەگۆڕێت، بە گشتی لە نێوان 150 هەزار دینار بۆ پێنج ملیۆن دینارە.

دیوارێکی کۆن دەركەوتووە و گومان دەكرێت شوێنەوار بێت

دیوارێکی کۆن دەركەوتووە و گومان دەكرێت شوێنەوار بێت